Emre Gürkan Abay
02 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2022
مۆسکۆ - AA
لە دووی ئاداردا، بۆرسەی مۆسکۆ بە داخراوی دەمێنێتەوە.
لەو بارەیەشەوە بۆرسەی مۆسکۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە بەهۆی "دۆخی ئێستاوە" ئەمڕۆش، بۆرسە بەداخراوی دەمێنێتەوە.
دوای راگەیەندراوەکانی وڵاتانی رۆژئاوا لە بارەی سزا خستنە سەر رووسیا لە ٢٨ی شوباتەوە، رێژەی دابەزینی بەهای روبڵی رووسی بەرامبەر بە دۆلار، سەدا ٢٠ی تێپەڕاند، بەمهۆیەشەوە لە ٢٨ی شوباتەوە تا ئێستا بۆرسەی مۆسکۆ، داخراوە.
بۆرسەی مۆسکۆ لە مانگی شوباتدا، بەراورد بە مانگی پێشتر بەڕێژەی سەدا ٣٥ بەهای لەدەستداوە.