İdiris Okuduci
08 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2020
بەردە- AA
سوپای ئەرمینیا چێشتخانەیەک و ژمارەیەک خانووی لە شاری بەردە رۆژئاوای ئازەربایجان کردە ئامانج و بەو هۆیەوە، شەش هاووڵاتی مەدەنیی برینداربوون.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە هێزەکانی ئەرمینیا چەند رۆکێتێکیان ئاراستەی شاری بەردە کرد و رۆکێتیکان بەر چێشتخانەیەک و دوو خانووی نزیکی چێشتخانەکە کەوتن.
بەهۆی رۆکێتەکانەوە چوار هاووڵاتی مەدەنیی لە چێشتخانەکەدا، بریندار بوون کە برینی دووانیان سەختە.
هەروەها دوو هاووڵاتی دیکەش لە دوو خانووەکەی نزیک چێشتخانەکە برینداربوون.
ئەمە جگە لەوەی زیانێکی زۆر بەر ئەو شوێنانە کەوت کە رۆکێتەکانیان لێکەوتبووە خوارەوە.
لە ٢٧ی ئەیلوولەوە تا ئێستا ٣١ هاووڵاتی مەدەنی ئازەربایجان بەهۆی پەلامارەکانی ئەرمینیا-وە کوژراون.