Gamze Türkoğlu Oğuz,Muhammet Ali Kemal
05 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2018
وێڵینگتن - AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧،٥ پلە لەسەر پێوەری رێختەر نزیک نیو کالێدۆنیا باشووری رۆژئاوای زەریای هێمن هەژاند.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجیی ئەمریکا ئاشکرایکرد، بوومەلەرزەکە کە ١٦٨ کیلۆمەتر لە خۆرهەڵاتی شاری تادین لە کالێدۆنیا روویداوە.
ناوەندی هۆشداریی تسونامی لە زەریای هێمن، هۆشداریی روودانی تسونامی لە دوورگەکانی دەورووبەر داوە دوای ئەوەی کە بوومەلەرزەکە بە قووڵایی ١٠ کیۆمەتر ناوچەکەی هەژاندووە.
نیو کالێدۆنیا دەکەوێتە سەر هێڵی بوومەلەرزە لە زەریای هێمن.