Muhammed Enes Can,Murat Kaya,Ramal Abdullah Mahmood
05 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ – AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی و نووسه‌ر له رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، جه‌مال خاشقجی یاداشتنامەی ده‌ستگیركردن بۆ جێگری سه‌رۆكی پێشووی هه‌واڵگری سعوودیه، ئەحمەد عەسیری و راوێژكاری پێشووی جێنشینی سعوودیه، شازادە محه‌مه‌د بن سەلمان، سعود قه‌حتانی ده‌ركرا.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵ له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی كوشتنی جه‌مال خاشقجی-دا داوای كرد هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكی پێشووی هه‌واڵگری سعوودیه، ئەحمەد عەسیری و راوێژكاری پێشووی جێنشینی سعوودیه، شازادە محه‌مه‌د بن سەلمان، سعود قه‌حتانی ده‌ستگیر بكرێن.
دادگای سزای ئێشكگریش دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵ، یاداشتنامەی ده‌ستگیركردنی بۆ هه‌ردوو كه‌سی ناوبراو ده‌ركرد.