İbrahim Hakkı Çetinkaya
15 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2023
ئەنقەرە - AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧،٢ پلە باشووری دوورگەکانی فیجی باشووری زەریای هێمنی هەژاند.
ناوەندی توێژینەوەی بوومهلهرزهزانی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧،٢ پلە بە دووری ٧١٠ کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری سوفا-وە رووی داوە.
بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٦٠ کیلۆمەتر لە توێکڵی زەویدا رووی داوە و بەپێی زانیارییە بەراییەکان زیانی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.
ئاماژە بەوەیش دراوە دوای بوومەلەرزەکە هۆشداری نەدراوە لە روودانی "تسونامی".