Murat Karadağ
03 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2023
ئەنقەرە – AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٤ پلە هەرێمی پاپوای رۆژئاوا رۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیای هەژاند.
ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS) رایگەیاند، گوڕی بوومەلەرزەکە ٥،٤ پلە بووە و چەقەکەی ١٣٥ کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای ناوچەی جایاپورا پایتەختی هەرێمی پاپوای رۆژئاوا بووە.
بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٣ کیلۆمەتر لە توێکڵی زەویدا رووی داوە و زیانی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.
لای خۆیشیەوە ئاژانسی کەشناسیی و جیۆفیزیکی ئیندۆنێزیا رایگەیاندبووە گوڕی بوومەلەرزەکە ٦،٤ پلە بووە.