Esra Taşkın
03 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2023
پاریس – AA
لە کاتێکدا بەهۆی کوشتنی نائیل مەرزوقی (١٧ ساڵ) لە ٢٧ی حوزەیران لەلایەن پۆلیسەوە، دەربڕینی ناڕەزایەتییەکان لە فەڕەنسا بەردەوامە و لە شاری لیۆن باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، بە پڕژاندنی بیبەری تون بڵاوە بە گرووپێکی راستڕەوی توندئاژۆ کرا.

میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویان کردەوە لە خۆپیشاندانەکانی شەودا، ٤٩ کەس دەستگیر کراون.
لە کاتێکدا گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بووە لە ناوچەی نیویی-سیو-مارین سەربە شاری لیۆن، پۆلیس بە پڕژاندنی بیبەری تون بڵاوەی بە گرووپێکی راستڕەوی توندئاژۆ کرد.

شارەوانی لیۆن لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە گرووپەکە لە بەردەم باڵەخانەی شارەوانی گردبوونەتەوە و پۆلیسیش بە پڕژاندنی بیبەری تون بڵاوەی پێ کردوون.
