Gamze Türkoğlu Oğuz
10 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2020
تايپێ - AA
نووسينگەى كەشوهەواى تايوان، ئاشكرايكرد بوومەلەرزەيەك بە گوڕى ٦،٧ پلە و قوڵايى ٧٧ كيلۆمەتر كەناراوەكانى رۆژهەڵاتى وڵاتەكەى هەژاندووە.
ناوەندى لێكۆڵينەوەى جيۆلۆيى ئەمریكاش، ئاشكرایكرد، بوومەلەرزەكە بە گوڕى ٦،٢ پلە بووە.
ئەو بوومەلەرزەیه كە لە تايپێ-ى پايتەختیشەوە هەستیپێكراوه، تا ئێستا هيچ زانيارييەك لەسەر زيانه گيانیى یان ماددییهكانی رانەگەيەنراوە.