Büşra Selvi Öğütcen
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره – AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٧،٢ پله ناوچه ئاوییه‌كانی هایتی هەژاند.
ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا(USGS)رایگه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٧،٢ پله كه ناوه‌نده‌كه‌ی ١٢ كیلۆمه‌تر له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ساینت-یان-دو-سود'ه‌وه دوور بووه، ناوچه ئاوییه‌كانی هایتی هه‌ژاندووه.
بوومه‌له‌رزه‌كه له پۆرتو پرێنس پایته‌ختی هایتی هه‌ستی پێ كراوه و خه‌ڵكی لە ترساندا چوونه‌ته ده‌ره‌وه.
بوومه‌له‌رزه‌که له قوڵایی ١٠ كیلۆمه‌تر له ژێر زه‌ویدا روویداوه.
دوای بوومه‌له‌رزه‌كه هۆشداری نه‌درا له روودانی تسۆنامی.