Muhammet Kurşun
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
تاران – AA
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٦٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٩٧ هه‌زار و ٢٠٩ كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران بڵاوی كرده‌وه، له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٦٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ٢٩ هه‌زار و ٧٠٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆماركراوە کە چوار هه‌زار و ١٥٤ تووشبوویان له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراون.
به‌و جۆره تا ئێستا ٩٧ هه‌زار و ٢٠٩ كه‌س لە ئێران به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، چوار ملیۆن و ٣٨٩ هه‌زار و ٨٥ كه‌س. هاوكات حه‌وت هه‌زار و ٢٥٢ تووشبوو له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
تا ئێستا سێ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار و ٨٢٨ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و كۆی گشتیی ٢٧ ملیۆن و ٧٨ هه‌زار و ٢٦١ پشكنین ئه‌نجامدراوە.
تا ئێستا دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ ١٤ ملیۆن و ٧٦٧ هه‌زار و ٥٩٨ كه‌س و دۆزی دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌یش بۆ سێ ملیۆن و ٨١٣ هه‌زار و ٦٢٨ كه‌س به‌كارهێندراوه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئێران له ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ له شاری قوم تۆمار كرا.