Saadet Firdevs Aparı
18 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2023
کوالا لمپور ــ AA
بوومهلهرزهیهك بەگوڕی شەش پلە، رۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیای هەژاند.
ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS) بڵاوی کردەوە، چەقی بوومەلەرزەکە ٦١ کیلۆمەتر باشووری رۆژهەڵات شاری گۆرۆنتالۆ بووە و لە قوڵایی ١٥٢،٥ کیلۆمەتر روویداوە.
دوای روودانی بوومەلەرزەکە هۆشداریی لە روودانی تسۆنامی نەدرا.
هەروەها دوای بوومەلەرزەکە ئاماژە بە هیچ زیانێکی گیانیی و ماددی نەکراوە.