Nuri Aydın
30 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2026
پاش دهستپێكی جەنگی ئێران، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن ) به مهبهستی دابینکردنی داواکاریهكانی سوپای ئەمریکا بۆ سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی كه ڕوو له ههڵكشانه، داواکاری کڕینی مووشەکی پاتریۆتی بۆ ٥٨،٦ ملیار دۆلار بەرز کردەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان، هێزە زەمینییەکانی ئەمریکا داواکاری کڕینی مووشەکی له کۆمپانیای لۆکهید مارتن، بە بڕی ٥٣،٩ ملیار دۆلار زیاد کردووە.
بەپێی گرێبەستە نوێكراوهکە، به داواکاری یەکەم کە لە مانگی نیساندا بە بڕی ٤،٧ ملیار دۆلار دیاری کرا، کۆی گشتیی دابینکردنی مووشەکی پاتریۆت بۆ ٥٨،٦ ملیار دۆلار بەرزبووەوە.
پێنتاگۆن گرێبەستێکی سەرەتایی بە بڕی ٣٥ ملیار دۆلار لەگەڵ کۆمپانیاکە واژوو کرد بۆ كڕینی مووشەکەکانی بەرگریی ئاسمانیی (THAAD) کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی مووشەکی بالستی دیزاین کراون.