17 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2020
گه‌نجه - AA
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئازەربایجان رایگەیاند ژمارەی ئەو مەدەنییانەی لە ئاکامی هێرشی ئەرمینیا بۆسەر گەنجە گیانیان لە دەست داوە گەیشتووەتە 12 کەس.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئازەربایجان له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شه‌وی رابردوو سوپای ئه‌رمینیا له رێگای ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌وه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناوچه مهدهنینشینهكانی شاری گه‌نجه كه دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری ئازه‌ربایجانه.
یه‌كێك له‌و مووشه‌كانه به‌ر ته‌لارێكی چه‌ند نهۆمی مه‌ده‌نینشین كه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه ١٢ هاووڵاتیی ئازه‌ربایجان گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیاتر له ٤٠ كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.
له ئاكامی هێرشه‌كه‌ی ئه‌رمینیادا زیانێكی زۆر به‌ر خانوو، شوێنكار و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان كه‌وتووه.