Emre Aytekin,Abdulhameed Husseın Karam
17 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە ھیندستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٣٧ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیی ھیندستان، بە گیانلەدەستدانی ٨٣٧ کەسی دیکە کۆی ئەو کەسانەی کە لەو وڵاتە بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ١١٢ ھەزار و ٩٩٨ کەس؛ ھەروەھا ٦٢ ھەزار و ٢١٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و تێکڕای ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە، حەوت ملیۆن و ٤٣٢ ھەزار و ٦٨١ کەس.
تا ئێستا لە ھیندستان شەش ملیۆن و ٥٢٤ ھەزار و ٥٩٥ تووشبوو چاکبوونەتەوە.
بەپێی ماڵپەڕی Worldometer کە پشت بە ئامارەکانی پەتای کۆرۆنا دەبەستێت لە جیھاندا، ھیندستان لەسەر ئاستی جیھاندا، ریزبەندی دووەمی گرتووە لەڕووی تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا.