جيهان

ھیندستان.. ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی ولایەتی کێرالا گەیشتە ٣٦٨ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی باران بارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە ویلایەتی کێرالا باشووری رۆژئاوای ھیندستان گیانیان لەدەستداوە، بۆ ٣٦٨ کەس بەرزبوویەوە.

Zana Natık Kerem  | 19.08.2018 - نوێکردنەوە : 01.09.2018
ھیندستان.. ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی ولایەتی کێرالا گەیشتە ٣٦٨ کەس

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

میدیاکانی ھیندستان بڵاویانکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی باران بارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە ویلایەتی کێرالا باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبوویەوە و گەیشتووەتە ٣٦٨ کەس.

لە ھەشتی ئەم مانگەوە باران بارینی بەخوڕ ویلایەتی کێرالا باشووری رۆژئاوای ھیندستانی گرتووەتەوە کە بە ھۆیەوە لافاو لە ناوچەکانی ئەو ویلایەتە دروست بووە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ھیندستان رۆژی ھەینی رابردوو رایگەیاندبوو کە لە میانی ئەم مانگەدا، بە ھۆی باران بەخۆر ویلایەتی کێرالا رووبەڕووی لافاوێک بووەتەوە کە بە درێژایی سه‌د ساڵی رابردوودا لەو ویلاتە دروست نەبووە کە تاکو ئێستا بووەتە ھۆی گیانلەدەستدانی ٣٢٤ کەس.

ئەمڕۆ یەکشەممە میدیاکانی ھیندستان بڵاویانکردەوە ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی باران بارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە ویلایەتی کێرالا باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبوویەوە و گەیشتووەتە ٣٦٨ کەس.

بەپێی میدیاکان، ھەر بە ھۆی لافاوەکە لە ویلایەتی کێرالا ژمارەیەک پرد و خانوو داڕماون و رێگەکانی ھاتوچۆش پەکخراون، ئەمە جگە لەوەی کە زیان بە ١٢ ناوچە کەوتووە.

دەستەی کەشناسی لە ھیندستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە لە دوای رۆژی سێشەممەی داھاتووە، باران بارینی بەخوڕ لەو وڵاتە کەم دەبێتەوە.

ساڵانە توندەبا و بارانی وەرزی لە مانگی حوزەیران، ھیندستان دەگرێتەوە و تا مانگی ئەیلوول بەردەوام دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın