لێدوانی دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی سووریا
تره‌مپ: "له‌بری ئه‌مریكا سعوودیه و وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی دیكه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ست به پێدانی پاره بۆ سووریا ده‌كه‌ن".
Washington DC
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دوای ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و سندوقی هاوكاریه‌ی به‌بڕی 230 ملیۆن دۆلار پێشتر ئه‌مریكا به‌ڵێنیدابوو بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری له سووریا بڕیاریانداوه بۆ ناوچه‌كانی دیكه به‌كاریبهێنن و رایگه‌یاند: "له‌بری ئه‌مریكا سعوودیه و وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی دیكه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ست به پێدانی ئه‌و پاره‌یه ده‌كه‌ن".
تره‌مپ له تویتێكدا رایگه‌یاند: "ئه‌مریكا كۆتایی به پێدانی 230 ملیۆن دۆلار هێنا بۆ سووریا. له‌بری ئه‌مریكا سعوودیه و وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی دیكه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ست به پێدانی ئه‌و پاره‌یه ده‌كه‌ن. ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت سوپاكه‌مان و ئه‌و وڵاتانه‌ی دیكه پیشبكه‌ون كه هاوكاریمان ده‌كه‌ن".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت باسی له‌وه كردبوو كه به‌پێی دوایین بڕیار كه له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆشكی سپی دراوه، ئه‌و سندوقی هاوكارییه‌ی كه به‌بڕی 230 ملیۆن دۆلار پێشتر به‌ڵێندرابوو بۆ سه‌رله‌نوێ ده‌سته‌به‌ركردنه‌وه‌ی سه‌قامگیری له ناوچه ئازادكراوه‌كانی ده‌ستی داعش له سووریا خه‌رج بكرێت، ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی دیكه ده‌كرێت.
هیزه‌ر ناوێرت ئه‌وه‌یشی خستبووه‌ڕوو كه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ پێشینه‌ییه‌كانی دیكه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه خه‌رج ده‌كرێت. هاوكات باسی له‌وه كردبوو كه بڕیاره‌كه له‌نێوان كۆشكی سپی، پنتاگۆن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌ركراوه.
له كۆتایی مانگی ئایاردا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمانی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردبوو بۆ راگرتنی زیاد له 200 ملیۆن دۆلار هاوكاری بۆ سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی تیرۆریستانی یه‌په‌گه به‌پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا رزگاری كردبوون.
به‌ڵێنی پێدانی ئه‌و سندوقی هاوكاری زیاده‌یه‌ی جێگه‌ی باسه، له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسنه‌وه له مانگی شوباتدا له میانی كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی دژ به داعش له كوێت درابوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن