Emre Aytekin,Hemın Othman Mohammed
15 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2018
كۆكس بازار - AA
به‌نگلادیش رایگه‌یاند كه پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ میانمار پێیگه‌یشتوون له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی زیاتر له 700 هه‌زار په‌نابه‌ری ئاراكان بۆ وڵاته‌كه‌یان.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی په‌نابه‌رانی به‌نگلادیش، عه‌بدول قه‌له‌م ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له هه‌لومه‌رجی ئێستادا په‌نابه‌رانی ئاراكان نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ میانمار و ناشتوانن له‌وه‌دا زۆریان لێبكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه له‌ئێستادا پلانی نیشته‌جێكردن راده‌گرن.
گوتیشی: "به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان بۆ قایلكردنیان".
هه‌زار په‌نابه‌ر كه له كه‌مپه‌كانی كۆكس بازار ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن پرۆتێستۆی پلانی دووباره نیشته‌جێكردنیان كردبوو كه بڕیاربوو له‌مڕۆوه جێبه‌جێ بكرایه.