Barış Gündoğan
01 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی توركیا MİT و سوپای توركیا بۆ سه‌ر قه‌ندیل به‌ناو به‌رپرسی كه‌ركووكی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه له‌چالاكی خرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتوون ده‌ركه‌وتووه مه‌همه‌ت خه‌تیب ئاریتورك كه ناوی نهێنی "ده‌لیل سیرت"ه و به‌ناو به‌رپرسی كه‌ركووك رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه‌یه له قه‌ندیله.
له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی توركیا MİT و سوپای توركیا بۆ سه‌ر قه‌ندیل ناوبراو له‌چالاكی خرا.
ده‌ركه‌وتووه ئاریتورك پیلانداڕێژه‌ری چه‌ندین هێرشی تیرۆریستی بووه بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له عه‌فرین، له ٢٠١٦ه‌وه له شاری كه‌ركووك رۆڵی هه‌بووه له دابینكردنی چه‌كی قورس و مووشه‌ك بۆ په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه كه له "وڵاتانی دیكه‌وه" به ده‌ستی گه‌یشتوون و له كرده تیرۆریستییه‌كان بۆ سه‌ر توركیا به‌كار هێندراون.
ئه‌و تیرۆریسته كه كاری هه‌واڵگریشی بۆ په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه ئه‌نجام داوه، زاندراوه ئه‌ركی به‌رپرسیاری ئایدۆلۆژیشی له قه‌ندیل به‌ڕێوه بردووه.