Muhammet Kurşun
01 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2021
تاران – AA
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٣٥ کەس دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه بەرزبووه‌ته‌وه بۆ ١٢٠ هه‌زار و ٦٦٣ كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٣٥ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ١٤ هه‌زار و ٥٢٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراوە كه دوو هه‌زار و ١٢٣یان له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پزیشكیی وه‌رده‌گرن.
به‌وجۆره تا ئێستا ١٢٠ هه‌زار و ٦٦٣ تووشبووی كۆرۆنا لە ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، پێنج ملیۆن و ٦٠١ هه‌زار و ٥٦٥ كه‌س.
پێنج هه‌زار و ٨٤١ تووشبوو له‌ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدان.
تا ئێستا دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ ٣٩ ملیۆن و ٤١٨ هه‌زار و ٧٧٩ كه‌س و دۆزی دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌یش بۆ ١٦ ملیۆن و ٤٠٨ هه‌زار و ٤٩٦ كه‌س به‌كارهێندراوه له كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتووانی ئێران نزیكه‌ی ٨٣ ملیۆن كه‌سه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئێران له ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ له شاری قوم تۆمار كرا.
به‌پێی پله‌به‌ندی مه‌ترسی له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا، ١٦ شار له ئاستی "زۆر مه‌ترسیدار" و به ره‌نگی "سوور" دیاری كراون و ١٩٨ شار له ئاستی "مه‌ترسیداری مامناوه‌ن" به ره‌نگی "پرته‌قاڵی" و ١٧٦ شار له ئاستی "كه‌م مه‌ترسیدار" به ره‌نگی "زه‌رد" و ٥٨ شاریش له ئاستی "بێمهترسی"دا به ره‌نگی "شین" دیاریی كراون.