Hasan Esen
27 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
له‌نده‌ن - AA
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی لۆرداتی به‌ریتانیا، نه‌زیر ئه‌حمه‌د كاردانه‌وه‌ی نیشاندا به‌رامبه‌ر سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن كه داكۆكی له‌و كاریكارتێرانه كردبوو كه له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر محه‌مەد (د،خ) دروستكراون و لێدوانی له دژی ئیسلام دابوو.
ئه‌ندامی باڵی باڵای په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، نه‌زیر ئه‌حمه‌د له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاندووە " پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (د. خ.) شكۆی ئێمه‌یه. نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س له جیهان ئه‌ویان له دایك و باوكی خۆیان خۆشتر ده‌وێت. وه‌ك چۆن ئێمه رێز له مو‌سا و عیسا ده‌گرین، ئێوه‌یش رێز له‌و بگرن".
له ١٦ی تشرینی یه‌كه‌م له هۆڵی خوێندن مامۆستایه‌ك وێنه‌ی ئه‌و كاریكارتێرهی نیشانی قوتابییه‌كانیدا كه له‌سه‌ر حه‌زره‌تی محه‌مه‌د كرابوو و دواتر ئه‌و مامۆستایه كوژرا و له‌به‌رامبه‌ردا، حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا ئیسلام و موسڵمانانی كرده ئامانج و ماكرۆن-یش ئه‌و تاوانه‌ی به "تیرۆری ئیسلام" له‌قه‌ڵه‌مدا.