Mustafa Melih Ahıshalı
27 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2020
ئيستانبوڵ - AA
وەزيرى دەرەوەى ئێران، محەمەد جەواد زەريف، رايگەياند پێشنيارێكيان بۆ چارەسەركردنى كێشەى قەرەباغ ئامادەكردووە و لە رۆژانى داهاتوودا پێشكەشى ئيدارەكانى باكو و يەريڤان دەكەن.
زەريف، لە لێدوانێكيدا بۆ تەلەڤیزيۆنى فەرميى ئێران گوتى، "ئێران، پێشنيارێكى بۆ چارەسەرێكى هەميشەيى بۆ كێشەى قەرەباغ ئامادەكردووە. ياريدەدەرم بۆ كاروبارى سياسى (عەباس ئێراكچى) سەبارەت بەم بابەتە لە رۆژانى داهاتوودا سەردانى باكو و يەریڤان دەكات".
زەريف، جەختى لەوە كردەوە كە پێويستە ئەو كێشانەى كە هەيە لە چوارچێوەى رێزگرتن لە يەكپارچەيى خاكى ئازەربايجان لە رێگەى ديپلۆماسى و ئاشتييانە چارەسەربكرێت.
لاى خۆيەوە ئاژانسى فەرميى هەواڵى ئێران IRNA رايگەياند، ياريدەدەرى وەزيرى دەرەوەى ئێران، عەباس ئێراكچى، ئەمڕۆ دەچێتە باكو و لە رۆژانى داهاتووشدا سەردانى مۆسكۆ، يەريڤان و ئەنقەرە دەكات.