Hakan Çopur
29 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2022
واشنتۆن - AA
بلینکن لە میانی گفتوگۆکردنی بوودجە لە دانیشتنی لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکادا، هەڵسەنگاندنی بۆ سیاسەتە دەرەکیەکانی ئەمریکا کرد و، روونکردنەوەی دا سەبارەت بە فرۆشتنی چەک بە وڵاتانی بیانیی.
لە وەڵامی پرسیارێکی سناتۆری کارۆلینای باشوور، جۆی ویڵسۆن کە رایگەیاند: ''بەرای من فرۆشتنی پێداویستی سەربازی بە وڵاتانی بیانی کە بەهۆی بیرۆکراسی ناپێویست پەکی دەکەوێت. بۆ نموونە، چۆن دەتوانین ئەو بیرۆکراسیە تێپەڕێنین بۆ ئەوەی هاوکاری هاوپەیمانانمان وەک تورکیا و هیندستان بدەین و کاریان لەگەڵدا بکەین؟'' بلینکن رایگەیاند:
''هاوڕام لەگەڵتان. پێویستە باشتر کاری فرۆشتنی پێداویستی سەربازی بکەین بە وڵاتانی بیانی، بەتایبەتی ئەوانەی بەپەلەن. ئەوەش پەیوەندی بە هێزی جێبەجێکارەوە هەیە. بەدڵنیاییشەوە کۆنگرێس. ئەوە خاڵێکی گرنگە. چونکە ئەگەر ئێمە لە پێگەیەکی هاوبەشدابین لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا، ئەوا زۆر وڵات کە لەگەڵ رووسیادا پەیوەندی بەرگرییان هەیە سەرلەنوێ چاو بەو پەیوەندیانەدا دەخشێننەوە''.
بلینکن باسی لەوە کرد کە ئەو بۆشاییەی دروست بووە لە بواری هاریکاری بەرگریی لەنێوان ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیدا لەلایەن رووسیاوە پڕکراوەتەوە، لەبەرئەوە ئامادەن نزیکتر لەگەڵ کۆنگرێس کار بکەن بۆئەوەی ئەمریکا خێراتر پرۆسەی فرۆشتنی چەک بەو وڵاتانە بەڕێوەبەرێت.
لە نامەیەکدا کە ماوەیەکی کەم لەمەوبەر لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە ئاڕاستەی کۆنگرێس کرا، باس لەوە کرابوو کە فرۆشتنی F-16 بە تورکیا گوجاوە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکادا.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بلینکن، هەفتەی رابردوو لە گوتارێکیدا باسی لەوە کرد کە هێشتا بڕیاری کۆتاییان نەداوە لەبارەی جێبەجێ کردن و نەکردنی سزای کاتسا بەسەر هیندستاندا کە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی S-400ی لە رووسیا کڕیوە.