جيهان, قودس هێڵی سووری موسڵمانان

بریکارێکی دیموکراتەکان لە کۆنگرێس بە وێنەیەکی ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لە فەڵەستین کرد

Hakan Çopur  | 14.05.2021 - نوێکردنەوە : 15.05.2021
بریکارێکی دیموکراتەکان لە کۆنگرێس بە وێنەیەکی ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لە فەڵەستین کرد

Washington DC

واشنتۆن - AA

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەسەر لیستی دیموکراتەکان، ئەلێکساندریا ئۆکاسیۆ-کۆرتێز، لە میانی گوتارێکیدا لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی وێنەی کچێکی منداڵی فەڵەستینی نیشاندا کە لە لایەن ئاژانسی ئانادۆڵووەوە وێنەگیرابوو و، داوای لە حکوومەتی ئەمریکا کرد ''بەرپرسانە هەڵسوکەوت'' بکات.

ئۆکاسیۆ-کۆرتێز کە نوێنەری نیویۆرکە لە ئەنجوومەنی نوێنەران، لە گوتارەکەیدا بانگەوازێکی ئاڕاستەی حکوومەتەکەی جۆ بایدن کرد لەبارەی فەڵەستین و، داوای لێکرد بەرپرسانە هەڵسوکەوت بکات، چونکە ئەمریکا لەم قۆناغەدا بەرپرسیارێتیی هەیە.

راشیگەیاند: ''نابێت ئەمریکا ئەو رۆڵە قبوڵ بکات کە مافەکانی مرۆڤ دەرهەق بە فەڵەستینییەکان پێشێل دەکات و نادادپەروەری دەکات. ئەوە شتێک نییە پەیوەست بێت بە دوو لایەنەوە. بەڵکو پەیوەستە بە ناهاوسەنگیی هێزەوە''.

ئۆکاسیۆ-کۆرتێز ئاماژەی بەوە کرد کە مایەی سەرنجە حکوومەتەکەی بایدن دەڵێت ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگریی لە خۆی بکات، پرسیشی کە ئایا فەڵەستینییەکان مافی مانەوەیان هەیە لە ژیاندا؟

لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی ئیسرائیل لە ١٠ی ئایارەوە تا ئێستا دەیکاتە سەر کەرتی غەززە، ١٠٩ کەس شەهیدبوون کە ٢٨یان منداڵ و ١٥یان ژنن، ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٦٢١ کەس.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın