جيهان

بایدن نیگەرانی قووڵی لە بارەی ڕەفەح بە ناتانیاهو گەیاند

Hakan Çopur  | 19.03.2024 - نوێکردنەوە : 20.03.2024
بایدن نیگەرانی قووڵی لە بارەی ڕەفەح بە ناتانیاهو گەیاند

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو نیگەرانیی قووڵی خۆی پێ ڕاگەیاند لەبارەی ئەنجامدانی "ئۆپەراسیۆنێکی گشتگیری زەمینیی" سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح.

کۆشکی سپی ئەمریکا ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بەو پەیوەندیيە تەلەفۆنییەی بایدن و ناتانیاهو بڵاوکردەوە کە دوای نزیکەی یەک مانگ دوێنێ ئەنجامیان دا.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، بایدن بە ناتانیاهوی ڕاگەیاندووە کە پێویستە هاوکاريیە مرۆییە بەپەلەکان بۆ غەززە بە شێوەیەکی شایستە زیاد بکرێت.

بایدن جەختی لەسەر مافی ئیسرائیل کردووەتەوە بۆ بەرگریی کردن لە خۆی دژ بە حەماس، لە بەرامبەر ئەوەشدا ئیسرائیل بەرپرسیارە لە پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنییدا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە بەردەوامی پرۆسەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان ئیسرائیل و حەماس کرا لە قەتەر و، هاتووە: "سەرۆک جەختی لەسەر نیگەرانییە قووڵەکانی کردووە لە بارەی ئەگەری ئۆپەراسیۆنێکی گشتگیری زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح".

بایدن و ناتانیاهو هاوڕابوون لەسەر کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیلی لە کورترین ماوەدا لە واشنتۆن لە بارەی ئەوەی چۆن دەتوانرێت ئۆپەراسیۆنێک لە ڕەفەح ئەنجام بدرێت بەبێ "ئۆپەراسیۆنێکی گشتگیری زەمینی"، هاوکات پرسی ئاسایشی سنووری نێوان غەززە و میسریان تاوتوێی کرد.

دوێنێ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، جەیک سولیڤان ئاماژەی بەوە کرد کە وەک ئەمریکا دژی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی گشتگیری زەمینی ئیسرائیلن لە ڕەفەح کە زیاتر لە یەک ملیۆن فەڵەستینی پەنایان بۆ بردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın