Muhammet Tarhan
06 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
باڵیۆزی چین له ئه‌نقه‌ره، لیو شاوبین به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كان له بڵاوكراوه‌كانی باڵیۆزخانه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بانگكرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له كاربه‌ده‌ستانه‌وه دهستكهوتوون، ئه‌و نیگه‌رانییانه به باڵیۆزی چین له ئه‌نقه‌ره، لیو شاوبین گه‌یه‌ندراوه كه به‌هۆی گوزارشته‌كانی نێو بڵاوكراوه‌كانی هه‌ژماری تویته‌ری باڵیۆزخانه‌كه، هاتوونه‌ته ئاراوه.
- بڵاوكراوه‌كانی باڵیۆزخانه‌كه
باڵیۆزخانه‌ی چین له ئه‌نقه‌ره له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆیه‌وه له تویته‌ر، هه‌ژماری هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی گشتیی ئیی پارتی، مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر و سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره، مه‌نسور یاڤاش-ی تاگ كردبوو، و نووسیبووی:
"چین به مكوڕییه‌وه دژی هه‌ڕه‌شه‌كردنه به هه‌رجۆرێك له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكه‌وه له سه‌روه‌ریی و یه‌كپارچه‌یی خاكی چین و ئه‌مه به توندیی ئیدانه ده‌كات. لایه‌نی چینی پارێزگاریی له مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ره‌وا ده‌كات".