توركيا, جيهان

باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، تۆم باراک بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵو دووا

باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، تۆم باراک ڕایگەیاند: ''پێموایە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئاگربەست لە غەززە دەبینین''.

Sümeyye Dilara Dinçer, Hemin Othman Mohammed  | 30.06.2025 - نوێکردنەوە : 30.06.2025
باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، تۆم باراک بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵو دووا ABD'nin Ankara Büyükelçisi Tom Barrack, AA'ya konuştu

Ankara

ئەنقەرە - AA

باراک بە جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی گەواهیدەری سەردەمێکی نوێن کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی نزیک دروست بووە، و باسی لەوە کرد کە ئەمریکا هەردەم تورکیای وەک هاوپەیمانێکی گەورەی ناتۆ بینیوە.
گوتیشی: "تورکیا هیچ کاتێک نەیتوانیەوە ئەو بەها و گرنگییەی وەک کاراکتەرێکی گەورەی هەرێمی شایەنیەتی، بە تەواوی وەرگرێت''.


لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا چاوەڕوانی ڕێککەوتن لە نێوان لایەنەکانی سووریا و ئیسرائیلدا دەکرێت یان نا؟ باراک ڕایگەیاند: "بەڵێ، ئومێدم بەو ئاڕاستەیەیە، پێویستە لە خاڵێکدا بگەنە ڕێککەوتن''.


ڕاشیگەیاند: ''تەنیا یەک دەوڵەتی نەتەوەیی (لە سووریا) دەبێت کە ئێمە مامەڵەی لەگەڵ دەکەین، ئەویش حکوومەتی سووریایە''.


هەروەها باراک گوتیشی: ''هەسەدە ئەو هێزە لە خۆدەگرێت کە پێیان دەڵێین پەکەکە و یەپەگە، شان بە شانی هێزەکانی ئەمریکا بەشدارییان لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا کرد و، ئەرکێکی هاوبەشیان بەڕێوەبرد. پێویستە هەسەدە لە ڕووی سەربازی و سیاسییەوە بچێتە سووریای نوێوە. وەک چۆن عەلەوییەکان و دورزییەکان و کۆمەڵگەکانی دیکەش بەدوای نوێنەرایەتییدا دەگەڕێن''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın