بانگەوازی بلینکن بۆ ئیسرائیل و فەڵەستین بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلیەکەی، گابی ئاشکەنازی، داوای کرد هەم لایەنی ئیسرائیل هەمیش لایەنی فەڵەستین گرژیی کەم بکەنەوە و کۆتایی بە توندوتیژی بهێنن.
Washington DC
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلیەکەی، گابی ئاشکەنازی، داوای کرد هەم لایەنی ئیسرائیل هەمیش لایەنی فەڵەستین گرژیی کەم بکەنەوە و کۆتایی بە توندوتیژی بهێنن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایس، راگەیەندراوێکی لەبارەی پەیوەندیە تەلەفۆنییەکی نێوان بلینکن و ئاکشەنازی بڵاوکردەوە.
بە پێی راگەیەندراوەکە، بلینکن نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکانی سەر ئیسرائیل دەربڕیوە و، سەرەخۆشی خۆی بۆ کوژراوانی ئەو هێرشانە خستووتەڕوو.
ئەوەی بووە جێی سەرنج، بلینکن سەرەخۆشی نەکردووە بۆ گیانلەدەستدانی فەڵەستینییەکان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە.
هەردوو وەزیرەکە تاوتوێی توندوتیژییەکانی ناو مزگەوتی ئەقسایان کرد و، گفتوگۆیان کرد لەبارەی دوواین رەوش سەبارەت بە خانووی فەڵەستینیەکانیان لە شێخ جەراح.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ ''بلینکن جاێکی دیکە داوای لە هەموو لایەنەکان کرد گرژیی کەمبکەنەوە و کۆتایی بەو توندوتیژیە بهێنن کە گیانلەدەستدانی فەڵەستینی و ئیسرائیلیشی لێکەوتووەتەوە کە منداڵیشیان لەنێودایە''.
هەروەها بلینکن جارێکی دیکە پشتیوانی ئەمریکای بۆ ئیسرائیل دووپات کردەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن