Mohammed Baqi Hussein
15 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2017
واشنتۆن-AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت راوێژكاره باڵاكانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌كاتی پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌و رووسانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكاوه بهگومانلێكراو ناسێنراون له په‌یوه‌ندیدا بوون.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت راوێژكاره باڵاكانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌كاتی پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌و رووسانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكاوه بهگومانلێكراو ناسێنراون له په‌یوه‌ندیدا بوون.
به‌پێی بانگه‌شه‌كانی كه‌ناڵی CNN ئه‌مریكی كه ده‌یداته پاڵ هه‌ندێك له به‌رپرسانی ئێستا و پێشووی ئه‌مریكا، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكادا، به‌رپرسانی كۆمپانیاكانی تره‌مپ و راوێژكارانی كه‌مپینه‌كانی، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه گومانلێكراوه رووسه‌كاندا هه‌بووه.
هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت به‌رله‌وه‌ی تره‌مپ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا بگرێته‌ده‌ست، سه‌رۆكی پێشوو باراك ئۆباما و تره‌مپ له بابه‌ته‌كه ئاگاداركراونه‌ته‌وه.
- چاوپێكه‌وتنه‌كان چاودێری كراون
به‌رپرسانی هه‌واڵگریی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نن چاوپێكه‌وتنه‌كانی به‌رپرسانی تره‌مپ و رووسه‌كان به‌شێوازێكی رۆتینی چاودێری كراون و نزیكیی رووسه‌كان له تره‌مپه‌وه بووه‌ته جێگای گومانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی CNN، له‌نێو ئه‌و راوێژكارانه‌ی تره‌مپدا كه له‌گه‌ڵ رووسه‌كان چاوپێكه‌وتنیان ئه‌نجامداوه، هه‌ریه‌كه له پۆڵ مانافۆرت و مایكڵ فیلین به‌دی ده‌كرێن.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، شان سپایسه‌ر له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی فلین رایگه‌یاند، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی تره‌مپ، مایكڵ فلین ته‌نها دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ رووسه‌كان ئه‌نجامداوه و جگه له رووسه‌كان په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی 30 وڵات‌دا ئه‌نجامداوه.
ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌رله‌مانتار و سیناتۆری كۆمارییه‌كان له كۆنگرێسی ئه‌مریكا بانگه‌وازی ئه‌وه‌یان كرد، لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی تره‌مپ له‌گه‌ڵ رووسه‌كان ده‌ستپێبكرێت.
باس له‌وه ده‌كرێت دیسانه‌وه بابه‌تی ئه‌وه بخرێته‌وه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه كه گوایه مۆسكۆ خاوه‌نی زانیاریی هه‌ستیاره له‌باره‌ی تره‌مپه‌وه و تره‌مپ كراوه‌یه بۆ گێچه‌ڵه‌كانی ئه‌و وڵاته.