بانگه‌شه‌ی ناردنی سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ سووریا
- بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌مریكا ١٥٠ سه‌ربازی دیكه ره‌وانه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كات.
Washington DC
واشنتۆن - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ئاماده‌كاری كردووه بۆ ناردنی ١٥٠ سه‌ربازی دیكه بۆ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی، له هه‌واڵێكیدا كه به پشت به‌ستن به گوته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه په‌سه‌ندكردنی ناردنی ئه‌و سه‌ربازانه په‌یوه‌سته به سه‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م قۆناغی ئه‌و چالاكيیانه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌نجام ده‌درێن.
له‌كاتێكدا پنتاگۆن ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه كه ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ده‌نێردرێن به ته‌واوی چ ئه‌ركێك راده‌په‌ڕێنن، تا ئێستا فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CENTCOM) وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵوی نه‌داوه‌ته‌وه له‌و باره‌یه‌وه.
سەربازانی ئەمریکا کە پێشتر لەگەڵ چەکدارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە|پەکەکە لە باکووری سووریا وێنە گیرابوون کە گەڕانیان ئەنجامدابوو.هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له هه‌فته‌كانی رابردوودا سه‌ربازنی ئه‌ركداركرد له‌گه‌ڵ توركیا له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ده‌ست بكه‌ن به چالاكی گه‌ڕان، یه‌په‌گه|په‌كه‌كه كه ناوی هه‌سه‌ده به‌كارده‌هێنن باسیان له‌وه كرد كه به‌پێی پێویست پشتیوانی سه‌ربازی نه‌كراون و داوایان كرد ئه‌مریكا سه‌رباز ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكات.
دوای بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی قۆناغ به قۆناغی سه‌ربازانی له سووریا له مانگی تشرینی دووه‌مدا، نزیكه‌ی هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌و وڵاته مایه‌وه.