13 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند: "ده‌توانم بڵێم ئێران خوازیاری كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵمان".
دۆناڵد تره‌مپ به رۆیشتنی بۆ شاری باڵتیمۆر-ی سه‌ربه ویلایه‌تی ماریلاند، له باخچه‌ی كۆشی سپی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند جارێك باسی له‌وه كردووه كه ده‌كرێت له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن رۆحانیدا كۆبێته‌وه، تره‌مپ رایگه‌یاند "ده‌توانم ئه‌وه‌تان پێ بڵێم كه ئێران خوازیاری كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵمان".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌شدا باسی له‌وه‌كرد كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، مایك پۆمپیۆ ناخه‌نه شوێنه‌كه‌ی جۆن بۆڵتن وه‌ك راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی كه له ئێستادا ئه‌و پۆسته به به‌تاڵیی ماوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوێنێ رایگه‌یاندبوو هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێنج كه‌س بۆ شوێنه‌كه‌ی جۆن بۆڵتن ده‌كه‌ن به‌ڵام له گوته‌كانی ئه‌مڕۆیدا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاندیده‌كان ١٥ كه‌سن بۆ ئه‌و پۆسته.
- وه‌ڵامی بانگه‌شه‌كانی په‌یوه‌ست به‌وه‌ی كه ئیسرائیل سیخوڕیی كردووه
دۆناڵد تره‌مپ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد كه ئه‌ركی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی ئاسانه و رایگه‌یاند "ده‌زانن ئه‌م كاره بۆچی ئاسانه؟ چونكه سه‌رجه‌م بڕیاره‌كان من ده‌یده‌م و ئیتر ئه‌و پێویستی به‌كاركردن نابێت".
له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كه گوایه ماوه‌ی دوو ساڵه ئیسرائیل له‌رێگه‌ی ئامێره هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه كه له ده‌ورووبه‌ری هه‌ریه‌ك له كۆشكی سپی و دامه‌زراوه هه‌ستیاره‌كانی واشنتۆن جێگیریكردوون، گوێیان له خۆی و تیمه‌كه‌ی گرتووه، تره‌مپ رایگه‌یاند "باوه‌ڕم نییه ئه‌مه راست بێت، به‌ڵام هه‌موو شتێك رێگه‌ی تێده‌چێت".
هاوكات تره‌مپ ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یدا كه سه‌رله‌نوێ كراوه‌یه به‌رووی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆریای باكووردا.