Betül Yürük,Mohammed Baqi Hussein
09 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیكی هالی، ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نیكی هالی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكایان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاوكرده‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هالی له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ كۆبێته‌وه.
هاوكات تره‌مپ له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی، "كاتژمێر 10:30 له ئۆڤاڵ ئۆفیس له‌گه‌ڵ هاوڕێم نیكی هالی بابه‌تێكی گه‌وره راده‌گه‌یه‌نین".