Zana Natık Kerem
17 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی کرد لە رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، برێت مەکگۆرک و شاندێکی یاوەری.
کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و برێت مەکگۆرک لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری ھەولێر بەڕێوەدچێت.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، رەوشی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا و ژمارەیەک پرسی گرنگی دیکە تاوتوێ بکرێن.
دوێنێ دووشەممە برێت مەکگۆرک بە یاوەری رێکخەری سەرۆکایەتی ئەمریکا تایبەت بە ژێرخانی ئابووریی جیھانیی و ئاسایشی وزە، ئامۆس ھۆشتاین گەیشتە بەغدا و لە میانیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی کۆبووەوە.
ھەروەھا شەوی رابردوو رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، برێت مەکگۆرک گەیشتە ھەولێر و لە میانیدا لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کۆبوویەوە.
ئەمڕۆش، برێت مەکگۆرک لە ھەولێر لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی کۆبوویەوە.