Mohammed Baqi Hussein
22 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2017
پاریس - AA
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی راگه‌یاند، له بڕیاری ئه‌نجامدانی گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی پاشگه‌زنابنه‌وه.
- بارزانی: "ئه‌مه بڕیارێكه پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی نییه. ئەم بڕیاره دراوه. 25ی ئهیلوول رۆژی گشتپرسییه".
- "دۆخی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی ناوه‌ند ناتوانرێت درێژه‌ی پێبدرێت. ئێمه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمانبێت ئه‌نجامیده‌ده‌ین بۆ خۆبه‌دوورگرتن له گۆمی خوێن. ئه‌گه‌ر له‌شوێنێك جه‌نگ هه‌بێت، جه‌نگێكی زۆر كوشنده ده‌بێت".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی راگه‌یاند، له بڕیاری ئه‌نجامدانی گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی پاشگه‌زنابنه‌وه.
له‌لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی France 24، بارزانی وه‌بیریهێنایه‌وه كه 25ی ئهیلوول گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌درێت.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری، "بۆچی ئێستا گشتپرسی ئه‌نجامده‌ده‌ن؟"دا گوتی، "بۆچی ئێستا نه‌بێت؟"
بارزانی رایگه‌یاند كه گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی چه‌ندین جار دواخراوه و گوتی، "ئه‌گه‌ر وه‌ك رابردوو هه‌میشه چاوه‌ڕوان بكه‌ین و بڵێین با كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ین، ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بكه‌ین بۆ ناوچه‌كه، ره‌نگه زۆر چاوه‌ڕێ بكه‌ین. ئه‌گه‌ری زۆره هیچ كاتێك سه‌ركه‌وتوو نه‌بین له دیاریكردنی كاتێك بۆ ئه‌نجامدانی گشتپرسی."
بارزانی له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی دواخستن یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجامدانی گشتپرسیدا گوتی، "ئه‌مه بڕیارێكه پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی نییه. ئەم بڕیاره دراوه. 25ی ئهیلوول رۆژی گشتپرسییه".
هه‌ڵوێستی نه‌رێنیی ئێران و توركیا و كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیی ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا وه‌بیر بارزانی هێنرایه‌وه و پرسیار له بۆچوونی له‌وباره‌وه كرا. بارزانی له‌وباره‌وه رایگه‌یاند، هیچ كه‌سێك دژی ریفراندۆم روونكردنه‌وه‌ی نه‌داوه و ته‌نها نیگه‌رانییه‌كانیان له‌باره‌ی دوای ده‌ره‌نجامه‌كانی 25ی ئه‌یلووله‌وه ده‌ربڕیوه.
بارزانی كه له میانه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه دابوو، "ئه‌گه‌ری هه‌یه كاره‌سات رووبدات"، پرسیار له‌باره‌ی مه‌به‌ستی له‌و كاره‌ساته لێكراو له‌وه‌ڵامدا گوتی، "دۆخی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی ناوه‌ند ناتوانرێت درێژه‌ی پێبدرێت. ئێمه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمانبێت ئه‌نجامیده‌ده‌ین بۆ خۆبه‌دوورگرتن له گۆمی خوێن. ئه‌گه‌ر له‌شوێنێك جه‌نگ هه‌بێت، جه‌نگێكی زۆر كوشنده ده‌بێت".
پرسیار له بارزانی كرا ئایا، شه‌ڕه‌كه له‌نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراقدا ده‌بێت یان حه‌شدی شه‌عبی؟
بارزانی رایگه‌یاند كه ئه‌وه ناڵێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی زۆر باشه و هه‌میشه بابهتهكان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ند تاوتوێ ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی بوونی هێزی بیانی له‌ناوچه‌كه‌دا پرسیار له بارزانی كرا و له‌وه‌ڵامدا رایگه‌یاند، دوای پاككردنه‌وه‌ی مووسڵ له داعش، ناوچه‌كه پێویستی به هێزی چه‌كدار ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم دوای گشتپرسی پرسیار له بارزانی كرا كه ئایا خۆی كاندید ده‌كات یان نا. له‌وه‌ڵامدا بارزانی رایگه‌یاند، خۆی كاندید ناكات بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم.