جيهان

ئەڵمانیا.. هەڵپەساردنی راژەی ٢٩ پۆلیس

- لە ئەڵمانیا بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتی نەژادپەرستانە، راژەی ٢٩ پۆلیس هەڵپەسێردرا.

Mesut Zeyrek  | 16.09.2020 - نوێکردنەوە : 17.09.2020
ئەڵمانیا.. هەڵپەساردنی راژەی ٢٩ پۆلیس

Nordrhein-Westfalen

کۆلن- AA

لە هەرێمی نۆرد-راین- ڤێستفالن-ی ئەڵمانیا راژەی ٢٩ پۆلیس هەڵپەسێردرا کە لە گفتوگۆی گرووپێکی واتسەپدا، بابەتی نەژادپەرستانەیان بڵاوکردوەتەوە، لەنێو پۆلیسەکاندا چەند پلەدارێکیش هەن.

وەزیری ناوخۆی هەرێمی نۆرد-راین- ڤێستفالن، هێربەرت رێئول لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە بارەی ئەم رووداوەوە ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری ئێسن دەست بەسەر کۆمەڵێک بەڵگەدا گیراوە.

هێربەرت رێئول باسی لەوە کرد کە هۆکاری هەڵپەساردنی راژەی ئەو پۆلیسانە دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕۆکی ئەو بابەتانەی لە پێنج گرووپی جیای واتسەپدا بڵاویان کردوونەتەوە و تیایدا بانگەشەیان بۆ نەژادپەرستی و نازیزم کردووە.

وەزیری ناوخۆی هەرێمی نۆرد-راین- ڤێستفالن ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو پۆلیسانە دژبە دەستوور قسەیان کردووە و لەنێوان خۆیاندا زیاتر لە ١٠٠ هێمای تایبەت بە هیتلەر و نازییەکانیان بەکارهێناوە.

هێربەرت رێئول باسیشی لەوە کرد، هەرچەندە ئەم تاوانانە کاری تاکەکسی بوون، بەڵام رووداوەکە تاکەکەسی نییە، چونکە بەشێوەیەکی بەرفراوان ئەنجامدراوە و شەرمەزاریشە کاری وا لە ریزی هێزەکانی پۆلیسدا رووبدات.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın