Bahattin Gönültaş,Erbil Başay
20 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2022
بەرلین - AA
ئەڵمانیا بانگھێشتی ھاووڵاتییانی خۆی لە ئۆکراینا کرد کە بەپەلە ئەو وڵاتە جێبھێڵن.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بڵاوکراوەتەوە، ھۆشداریی دراوە بە ھاووڵاتییانی ئەڵمانیا لەبارەی پرسی گەشتکردن بۆ ئۆکراینا.
لە راگەیەندراوەکەدا بانگھێشتی ھاووڵاتیانی ئەڵمانیا کراوە کە بەپەلە و لە کاتی خۆیدا ئۆکراینا جێبھێڵن.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخرایەڕوو کە لە ئەگەری ھێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا ئەوا توانای پشتیوانیکردنی ھاووڵاتییانی ئەڵمانیا سنووردار دەبێت.
راشگەیەندرا کە "شەڕ و پێکدادانی سەربازیی لەھەر ساتێکدا ئەگەری ھەیە سەرھەڵبدات".
پێشتر ھێڵی ئاسمانی ئەڵمانی Lufthansa رایگەیاندبوو کە لە ٢١ی شوباتەوە گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ کیێڤ رادەگرێت.