Dildar Baykan Atalay
11 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2022
واشنتۆن - AA
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بڕی ئەو پاکێجی هاوکارییە ٣٣ ملیار دۆلاریەی سەرۆکی وڵاتەکە، جۆ بایدن-ی گەیاندە ٤٠ ملیار دۆلار و پەسەندی کرد.
دەستەی گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، دەنگی دا لەسەر ئەو پاکێجی هاوکاریەی جۆ بایدن کە بەبڕی ٣٣ ملیار دۆلار لە ٢٩ی نیساندا رەوانەی کۆنگرێسی کردبوو.
پاکێجی هاوکاریەکە کە بڕەکەی گەیەندرایە ٤٠ ملیار دۆلار، بە دەنگی بەڵێی ٣٦٨ نوێنەر و دەنگی ناڕازی ٥٧ نوێنەر پەسەند کرا.
بەشێکی زۆری ئەو سندوقە پێکدێت لە هاوکاری بەرگریی بۆ ئۆکراینا.
بۆ ئەوەی پاکێجەکە ببێتە فەرمی، پێویستە لە ئەنجوومەنی پیران دەنگی لەسەر بدرێت، دواتر بخرێتە بەردەم سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن بۆ پەسەندکردنی.