جيهان

ئەنتۆنیۆ گوتیرێس: "پێویستە نیگەرانییە ئەمنییە رەواکانی تورکیا لەبەرچاو بگیرێت"

- سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس لەبارەی پێشنیاری دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام بە قوڵایی ٢٠ میل (٣٢ کیلۆمەتر) لە باکووری سووریا رایگەیاند: "پێویستە نیگەرانییە ئەمنییە رەواکانی تورکیا لەبەرچاو بگیرێت".

Abdullah Shukur  | 18.01.2019 - نوێکردنەوە : 19.01.2019
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس: "پێویستە نیگەرانییە ئەمنییە رەواکانی تورکیا لەبەرچاو بگیرێت"

New York

نەتەوە یەکگرتووەکان - AA

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس لەبارەی پێشنیاری دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام بە قوڵایی ٢٠ میل (٣٢ کیلۆمەتر) لە باکووری سووریا رایگەیاند: "پێویستە نیگەرانییە ئەمنییە رەواکانی تورکیا لەبەرچاو بگیرێت".

گوتیرێس کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە ناوەندی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رێکخست و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.

گوتیرێس لە وەڵامی پرسیاری دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام بە قوڵایی ٢٠ میل (٣٢ کیلۆمەتر) لە باکووری سووریا گوتی: "لەو باوەڕەداین کە ئەو چارەسەرەی بۆ سووریا دۆزراوەتەوە پێویستە لە سێ پرەنسیپ پێک بێت. یەکەمیان یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی سووریایە. دووەمیان پێویستە نیگەرانییە ئەمنییە رەواکانی تورکیا لەبەرچاو بگیرێت. سێیەمیان پێویستە فرە ناسنامەی سووریا لەبەرچاو بگیرێ و رێگە بە گەیاندنی دەنگی پێکھاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگە بدرێت".

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو پەیوەندیدار بە دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی لە تاوانی کوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی گوتی: "من دەسەڵاتی دەستپێکردنی ھیچ لێکۆڵینەوەیەکم نییە. تێکەڵییەک ھەیە لەبارەی ئەوەی کە سکرتێری گشتی چی دەکات و ناتوانێت چی بکات. ئەگەر ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیار بدات لەسەر ئەوەی ئەمە بووەتە ھەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایش و دەسەڵاتم لەمبارەیەوە پێ بدات، ئەوا دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەم. لە ھەندێک دۆخدا ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم دەسەڵاتە دەدات. من دەسەڵاتی دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی سزاییم نییە و لە ھیچ وڵاتێکیش داواکاری فەرمی پێشکەش نەکراوە. ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دۆخانەدا ئەگەری ئەوەی ھەیە بڕیار بدات. ئەگەر داوای لێکۆڵینەوە لە تاوانی کوشتنی خاشقچی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێت ئەوا ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانێت چەندین رێگای جیاواز لەمبارەیەوە بگرێتەبەر".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın