Betül Yürük
10 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2022
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس ئاماژەی بە ترسناکیی ئەو هێرشەی سوپای رووسیای بۆسەر نەخۆشخانەیەکی لەدایکبوون لە شاری ماریوپۆل کرد و گوتی: "پێویستە کۆتایی بەم توندوتیژییە بێ مانایە بێت. تکایە کۆتایی بە کۆمەڵکوژی بهێنن".
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی تویتەر لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئۆکراینییەکان باجی جەنگێک دەدەن کە هیچ پەیوەندییەکی بە خۆیانەوە نییە.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس تیشکی خستە سەر ئەو هێرشەی سوپای رووسیا کە بۆسەر نەخۆشخانەیەکی لەدایکبوون لە شاری ماریوپۆل ئەنجام درابوو و گوتی: "پێویستە کۆتایی بەم توندوتیژییە بێ مانایە بێت. تکایە کۆتایی بە کۆمەڵکوژی بهێنن".