دووەمین لووتکەی ترەمپ و کیم جۆنگ-ئون لە کۆتایی مانگی شوبات دەبەسترێ
گوتەبێژی کۆشکی سپی، سارا ساندەرس رایگەیاند کە لووتکەی دووەمی نێوان سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ-ئون لە کۆتایی مانگی شوبات دەبەسترێت.
Washington DC
گوتەبێژی کۆشکی سپی، سارا ساندەرس رایگەیاند کە لووتکەی دووەمی نێوان سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ-ئون لە کۆتایی مانگی شوبات دەبەسترێت.
ئەمڕۆ ترەمپ لە کۆشکی سپی لەگەڵ جێگری سەرۆکی کۆمیتەی پارتی کرێکارانی کۆریای باکوور، کیم یۆنگ-چۆل کۆبووەوە.
گوتەبێژی کۆشکی سپی سارا ساندەرس رایگەیاند "سەرۆک دۆناڵد جەی ترەمپ لەبارەی پرسی پاککردنەوەی (کۆریای باکوور) لە ناوەکی و بەستنی لووتکە لە کۆتایی مانگی شوبات لەگەڵ کیم یۆنگ-چۆل کاتژمێرێک و نیو کۆبووەوە".
ساندەرس "سەرۆک زۆر بە پەرۆشە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کیم کە دواتر شوێنەکەی دیاری دەکرێت".
ترەمپ و کیم جۆنگ-ئون بۆ یەکەمین جار لە ١٢ی حوزەیرانی ساڵی رابردوو لە سینگاپور کۆبوونەوە، لە دوای لووتکەکە ھەردوو سەرۆکەکە، لەسەر پاککردنەوەی کۆریای باکوور لە چەکی ناوەکی رێککەوتبوون. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن