Zahir Sofuoğlu
13 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2020
واشنتۆن ــ AA
لە شاری واشنتۆن پایتەختی ئەمریکا، پێکهەڵپژان لەنێوان لایەنگران و نەیارانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە دەسەڵاتەکەی کۆتایی ھاتووە، روویدا.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، پێکهەڵپژان لەنێوان لایەنگران و نەیارانی دۆناڵد ترەمپ، وێرای گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی توند لەلایەن پۆلیسەوە لە واشنتۆن روویداوە.
ئاماژەی بەوەشداوە کە پێکدادانەکە لەنێوان گرووپێک لە لایەنگرانی ترەمپ بە ناوی "جارێکی دیکە ئەمریکا مەزەن بکەوە"و گرووپێکی نەیارانی ترەمپ روویداوە.
باسی لەوەشکردووە کە پێکهەڵپژانەکە لەو کاتەدا روویداوە کە گرووپێک لە نەیارانی دۆناڵد ترەمپ ھەڵیانداوە بەرەو گۆڕەپانی (ژیانی رەشپێستەکان گرنگە"BLM") نزیک کۆشکی سپی بچن.
لە میانی رووبەڕووبوونەوە و پێکهەڵپژانەکەدا، خۆپیشاندەرێک بە چەقۆ ھێرشی کراوەتەسەر، ھاوکات ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکران.
ھەروەھا ھێزەکانی پۆلیس، رێگەیان بە لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ نەدا بچنە نێو ئەو شەقامەی کە دەچێتە کۆشکی سپی.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت لە ١٤ و ١٥ی تشرینی دووەمی رابردوو، رووبەڕووبوونەوە و پێکدادان لەنێوان لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بایدن لە واشنتۆن روویدابوو.