سياسەت, جيهان

ئەمریکا: "پاڵپشتی لە حکوومەتی عێراق دەکەین"

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ: "بوونی ھێزەکانمان لە عێراق، ئامانج لێی پاڵپشتیکردنە لە حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی".

Zana Natık Kerem  | 22.11.2020 - نوێکردنەوە : 23.11.2020
ئەمریکا: "پاڵپشتی لە حکوومەتی عێراق دەکەین"

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ رایگەیاند کە بوونی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئامانج لێی پاڵپشتیکردنە لە حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی.

مایک پۆمپیۆ لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئەبو زەبی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا باسی لە پێشھاتەکانی عێراق کرد و رایگەیاند کە ئەمریکا ھەوڵدەدات سەقامگیری لە عێراق بەرقەرار بێت و گوتی:

"بوونی ھێزەکانمان لە عێراق، ئامانج لێی پاڵپشتیکردنە لە حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی".

سەبارەت بەو رێوشوێنانەی کە ئەگەری ھەیە لە داھاتوودا، لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە دژبە میلیشیاکانی سەربە ئێران لە عێراق بگیرێنەبەر، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ گوتی: "لە ماوەکانی داھاتوودا، ئەو رێوشوێنانە رادەگەیەنن کە دژبە میلیشیاکانی سەربە ئێران لە عێراق دەیانگرینەبەر".

مایک پۆمپیۆ سەبارەت بە دۆسیەی تیرۆر و داعش رایگەیاند "ھاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتییمان بە ئامانجی ریشەکێشکردنی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە عێراق و سووریا پێکھێناوە و لەو ئەرکەیش بەردەوامین".

ئەمەیش دوای ئەوە دێت، دوێنێ شەممە گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی رایگەیاندبوو، بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە لە چوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیجیی نێوان بەغدا و واشنتۆن کراوە لە هەنگاوی یەکەمدا، ٥٠٠ سەربازی ئەمریکا لە عێراق، دەکشێننەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın