Abdullah Shukur
06 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
راگەیەندرا کە بەلانی کەم ٢٧ کەس لە ھێرشێکی چەکداریی بۆ سەر کلێسایەکی ویلایەتی تەکساس کوژراون.
بەپێی ھەواڵێکی کەناڵی CNNی ئەمریکی بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی خۆجێی، بەلانی کەم ٢٧ کەس لە ھێرشێکی چەکداریی بۆ سەر کلێسایەک لە ویلایەتی تەکساس کوژراون.
لە ھەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە منداڵێکی دوو ساڵانیش لە نێو کوژراوەکاندایە.
لەلایەکی دیکەش سەرچاوە ناوخۆییەکان، ئاشکرایان نەکرد کە لەکاتی ھێرشەکەدا چەند کەس لە کلێساکەدا ئامادەبوون، بەڵام راگەیەندرا بەشێوەیەکی گشتی نزیکەی ٥٠ کەس بەشداری لە رێوڕەسمی ئاینی ئەم کلێسایە دەکەن.
لە ئاکامی ھێرشێک بۆ سەر کڵێسایەک لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا، چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا و ھێرشبەرەکەش کوژراوە.
ھاوکات بەپرسی پۆلیسی ناوچەی ویلسن، جۆی تاکیت رایگەیاندبوو کە ھێرشبەرەکە لەلایەن ھێزەکانی ئەمنییەوە کوژراوە و تاکو ئێستاش ژمارەی کوژراوان و برینداران دیار نییە.