Emre Aytekin,Mohammed Baqi Hussein
08 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2019
سان دیێگۆ - AA
دادگای تەمییزی فیدراڵیی ئەمریكا رایگەیاند، راگرتنی ئەو پەنابەرانەی كە داوای مافی پەنابەرێتییان كردووە لە مەكسیك لە لایەن حكوومەتی دۆناڵد ترەمپ-ەوە، لەگەڵ یاسادا گونجاوە.
دادگای تەمییزی ناوچەی نۆیەمی ئەمریكا، بڕیاری دادگایەكی سان دیێگۆی هەڵوەشاندەوە و بڕیاریدا، راگرتنی ئەو پەنابەرانەی مامەڵەی مافی پەنابەرێتییەكەیان بەردەوامە لە دەرەوەی سنوورەكان، نایاسایی نییە.
ئەم بڕیارە شەرعیەتێكی كاتی دەدات بە بڕیارەكەی ترەمپ بۆ راگرتنی كۆچبەران لە دەرەوەی سنوورەكان تا ئەوكاتەی مامەڵەی مافی كۆچبەرییان تەواودەبێت.
جێی ئاماژەیە بڕیارەكە كراوەیە بۆ تانەی دادگای باڵا.