جيهان

ئەمریكا ئیدانەی تەقینەوەی ئەفغانستان دەكات

- وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ ئیدانەی ئەو دوو تەقینەوەیەی كرد كە رۆژی هەینی رابردوو مزگەوتێكیان لە ویلایەتی نەنگەرهار رۆژهەڵاتی ئەفغانستان كردە ئامانج و لە ئاكامدا، ٧٢ كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

Hakan Çopur  | 20.10.2019 - نوێکردنەوە : 21.10.2019
ئەمریكا ئیدانەی تەقینەوەی ئەفغانستان دەكات

Washington DC

واشنتۆن ــ AA

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ ئیدانەی ئەو دوو تەقینەوەیەی كرد كە رۆژی هەینی رابردوو مزگەوتێكیان لە ویلایەتی نەنگەرهار رۆژهەڵاتی ئەفغانستان كردە ئامانج و لە ئاكامدا، ٧٢ كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

مایك پۆمپیۆ لە راگەیەندراوێكدا، دوو تەقینەوەكەی بە كردەیەكی ترسنۆكانە و بەدكار ناوزەند كردووە و ئاماژەی بەوە كردووە كە مزگەوتەكان شوێن پەرستن و ئارامیین بۆ خەڵكی و نابێت بكرێنە ئامانج لە لایەن تیرۆریستانەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ گوتوویەتی: "گەلی ئەفغانستان وەك هەموو گەلانی جیهان، مافی ئەوەیان هەیە بە ئارامی پەرستن لە مزگەوتەكاندا ئەنجام بدەن".

مایك پۆمپیۆ جەختیكردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە ئەمریكا پابەندە بە دیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ئەفغانستان و بەردەوامە لە شەڕی دژبە تیرۆر.

رۆژی هەینی رابردوو دوو تەقینەوە لە مزگەوتێكدا لە ویلایەتی نەنگەرهار رۆژهەڵاتی ئەفغانستان روویدا و لە ئاكامدا، ٧٢ كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın