ئەمريكا.. گيانلەدەستدان بە كۆرۆنا ٢٣٠ هەزارى تێپەڕاند
لە ئەمريكا، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێردا رابردوودا ٥٨٩ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەم شێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٣٠ ھەزار و ٨٦ کەس.
Washington DC
واشنتۆن - AA
لە ئەمريكا، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێردا رابردوودا ٥٨٩ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەم شێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٣٠ ھەزار و ٨٦ کەس.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٦٦ ھەزار و ٦٩٦ کەس ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووه‌تە هەشت ملیۆن ٨٣١ ھەزار و ٤٤٦ کەس.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٥٨٩ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٣٠ ھەزار و ٨٦ کەس.
ھاوکات پێنج ملیۆن و ٧٤٢ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى ئەنجامدراون ١٣٢ مليۆنى تێپەڕاند.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش تێكساس له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٩٠٩ هه‌زار و ٧٤٩ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٩٠٤ هه‌زار و ٧٥٥ حاڵه‌ت كاليفۆرنيا و به ٧٧٦ هه‌زار و ٢٥١ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەرووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ٥٥٦ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت بە زياتر لە حەوت ملیۆن و ٨٦٦ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل كە نزيكەى پێنج ملیۆن و ٣٨١ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکردووە