Mücahit Oktay
12 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
نیویۆرک - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢١٩ ھەزار و ٧٠٨ کەس.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیھاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیھاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٤٣ ھەزار و ٨٦٤ کەس ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووه‌تە حەوت ملیۆن ٩٩٣ ھەزار و ٢١٥ کەس.
ھاوکات لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٤٠٨ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢١٩ ھەزار و ٧٠٨ کەس.
ھاوکات پێنج ملیۆن و ١٢٨ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و زیاتر لە ١١٨ ھەزار ملیۆن و ٤٨٩ ھەزار پشکنین ئەنجامدراون.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٨٥٥ هه‌زار و ٣٨٩ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٨٣٥ هه‌زار و ٨٣٢ حاڵه‌ت تێكساس و به ٧٣٤ هه‌زار و ٤٩١ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەرووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ٣٧٩ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت بە نزيكەى حەوت ملیۆن و ١٣٣ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل کە لە سەرووى پێنج ملیۆن و ٩٤ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکردووە