Halil Silahşör,Muhammet Kurşun
21 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2020
تاران- AA
٢٣ مووشەک بە ئاراستەی کابوڵ-ی پایتەختی ئەفغانستان هەڵدرا و یەکێک لەو موشەکانە بەر باڵیۆزخانەی ئێران کەوت.
باڵیۆزخانەی ئێران لە کابوڵ لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە بەیانی ئەمڕۆ مووشەکێک کەوتوەتە باخچەی باڵیۆزخانەوە و زیانی بە بیناکە گەیاندووە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان، تارق ئاریان رایگەیاندبوو: "بەیانی ئەمڕۆ ٢٣ مووشەک ئاراستەی کابوڵ-ی پایتەخت کراون لە ئاکامدا هەشت کەس کوژراون و ٣١ کەسی دیکەش بریندار بوون".
تا ئێستاش هیچ لایەنێک پەلامارەکەی نەگرتۆتە ئەستۆ و بزووتنەوەی تاڵیبان-یش بێئاگایی خۆی لە پەلامارەکە راگەیاندووە.