جيهان

ئەفغانستان.. بەهۆی پەلامارێکەوە شەش کەس کوژران

لە ویلایەتی بەلخ باکووری ئەفغانستان، مووشەکێکی تاڵیبان بەر خانووی هاووڵاتییەکی مەدەنی کەوت.

Sayed Khodaiberdi Sadat  | 28.10.2020 - نوێکردنەوە : 28.10.2020
ئەفغانستان.. بەهۆی پەلامارێکەوە شەش کەس کوژران

Afghanistan

کابول- AA

لە ویلایەتی بەلخ باکووری ئەفغانستان، مووشەکێکی تاڵیبان بەر خانووی هاووڵاتییەکی مەدەنی کەوت.

لەو بارەیەوە گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی بەلخ، عادلشاه عادل لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئەوەی ئاشکرا کرد، پەلەمارەکە بۆسەر گوندی هاڵکئاجەر سەربە شارۆچکەی شۆلگارا ئەنجامدراوە.

عادلشاه عادل باسی لەوەش کرد کە لە ئەنجامی پەلامارەکەدا، شەش هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و هاووڵاتییەکی مەدەنی دیکەش بریندار بووە.

تا ئێستاش بزووتنەوەی تاڵیبان هیچ لێدوانێکی لە بارەی پەلامارەکەوە نەداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın