Mustafa Deveci,Muhammet Ali Kemal
05 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2018
قودس - AA
ئەوە ئاشکرا بوو کە بەشار ئەسەد بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل‌دا، نامەیەکەی نهێنی ئاراستەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باراک ئۆباما کردووە.
وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا، جۆن کیری لە یادەوەرییەکانیدا کە لە پەرتووکێکدا بە ناونیشانی "Every Day Is Extra"دا بڵاویکردوونەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە لە ساڵی ٢٠١٠دا داوای هاوکاریی لە ئۆباما بە مەبەستی ئەنجامدانی نێوەندگیریی لە پێناو دەستپێکردنی کۆبوونەوەکانی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل‌دا، کردووە.
کیری لە پەرتووکەکەیدا نووسیویەتی ئەسەد بە ئۆبامای رایگەیاندبوو "ئەگەر بێت و ئیسرائیل بەرزاییەکانی جۆلان کە لەدوای جەنگی ساڵی ١٩٦٧ داگیریکردووە، بداتەوە بە سووریا، ئەوا رژێمی ئەو وڵاتە ئامادەی هاویشتنی ژمارەیەک هەنگاوە".
باسی لەوەشکردووە ئەو نامەکەی ئەسەدی نیشانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو داوە و لەبەرامبەریشدا ناتانیاهو "سەری سووڕماوە".
جۆن کیری تیشکی خستووەتە سەر ئەوەش لەدوای نامەکەی ئەسەدەوە تا مانگەکانی سەرەتای ساڵی ٢٠١١ بە نێوەندگیریی ئەمریکا "دانوستان لە نێوان کاربەدەستانی سووریا و ئیسرائیل‌دا ئەنجامدراوە"، بەڵام ئەم دانوستانانە هیچ بەرەوپێشچوونێکی بەخۆوە نەدیوە.
كیری نووسیوێتی كه سه‌ره‌ڕای شكستهێنانی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ساڵانی رابردوو دران بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیی له نێوان سووریا و ئیسرائیل‌دا، به‌ڵام ئه‌سه‌د خوازیاری رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ته‌ل ئه‌بیبدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه حكوومه‌تی واشنتۆن به مه‌به‌ستی زانینی جددیه‌تی بۆ كۆبوونه‌وه‌كان داوای له ئه‌سه‌د كرد كه "رژێمی سووریا هه‌ندێ رێوشوێنی وه‌ك كۆتاییهێنان به ده‌سته‌به‌ركردنی چه‌ك بۆ حزبوڵڵا بگرێته‌به‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی متمانه"، به‌ڵام ئه‌سه‌د ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی دابووی نهیبردنه سه‌ر.
كیری له كتێبه‌كه‌یدا باسی له‌و كۆمه‌ڵكوژیانه كردووه كه رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له سووریا ئه‌نجامیداون و به‌شار ئه‌سه‌دی كردووه‌ته ئامانج و ده‌ڵێت "پیاوێك كه له دووری چوار مه‌تر لێتانه‌وه دانیشتووه و بتوانێت درۆتان له‌گه‌ل بكات، دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی كوشت به‌ئاسانی ده‌توانێت درۆ له‌گه‌ڵ جیهانیشدا بكات".
هه‌روه‌ها جۆن كیری له كتێبه‌كه‌یدا سووریای وه‌ك "برینی كراوه" له قه‌ڵه‌مداوه كه حكوومه‌ته‌كه‌ی ئۆباما له دوای خۆی جێیهێشتووه و رۆژانه بیری له بابه‌تی سووریا كردووه‌ته‌وه و له كتێبه‌كه‌یدا تۆماریكردووه.