Gamze Türkoğlu Oğuz,Ramal Abdullah Mahmood
05 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2018
واشنتۆن – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ باڵیۆزی پێشووی وڵاته‌كه‌ی له كابول، زاڵمای خه‌لیلزاد-ی كرده نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئه‌فغانستان.
مایک پۆمپیۆ له میانی گه‌شته‌كه‌ی بۆ پاكستان و هیندستان له‌نێو فڕۆكه‌دا كه زاڵمای خهلیلزادیش یاوه‌ری ده‌كات به میدیاكانی راگه‌یاند كه ئه‌و دیپلۆماتكاره خانه‌نشینكراوه له سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا، جۆرج ده‌بلیو بوش باڵیۆزی ئه‌مریكا بووه له كابول و به هۆی هه‌وڵه‌كانی له پێناو هێنانه‌دی ئاشتی له ئه‌فغانستان ناوبراوی به نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئه‌فغانستان ده‌ستنیشان كردووه.
زاڵمای خه‌لیلزاد كه باڵیۆزی ئه‌مریكاش بووه له به‌غدا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بوو به چواره‌مین كه‌س كه له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌ی دواییدا ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تی تایبه‌تی ئه‌مریكای پێ بسپێردێت. بریان هوك به نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران، جه‌یمس جێفری به نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا، ستیفن بێیگون به نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری كۆریای باكوور ده‌ستنیشان كراون.